بەڕێز/ نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بابەت/ پیرۆزبایی
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و دەخوازم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتنی زیاتر بۆ گەلی کوردستان بەدەست بهێنن وەک چۆن لە ڕابردوودا لەکابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنتان بەدەست هێنا.
برای بەڕێزم دەستبەکاربوونتان لە پۆستی سەرۆکی هەرێم لە کات و ساتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر دژوار تێپەڕ دەبێت، دڵنیام بە سیاسەتی حەکیمانە دەتوانن، پێگە و پارەسەنگی هەرێمی کوردستان لە نێو هاوکێشەکانی ناوچەکە بپارێزن.
هاوکات ڕۆڵی بەڕێزتان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەمڕۆی #کەرکووک# و ناوچە دابڕێندراوەکان نادیدە ناکرێت و بەرز دەنرخێندرێت،
جارێکی دیکە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم و دەخوازم لە هەوڵەکانتان بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی میلەتەکەمان بەردەوام بن و سەرکەوتنی زیاتر دەستەبەر بکەن.
برات
دکتۆر #نەجمەدین کەریم#
#28-05-2019#
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,988
Escriba su comentario sobre este artículo!