بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەرێز: مامۆستا عەلی باپیر- ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان: ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی
بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی 18 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە 18 ساڵی ڕابردووی تەمەنی خۆیدا، وەک یەکێک لەهێزە سیاسییەکانی کوردستان توانیویەتی لەگۆڕەپانی سیاسیدا خاوەن دید و بۆچوونی جیاوازی خۆی بێت و هاوتەریبی هێزە سیاسییەکانی تر ڕۆڵ و کاریگەری هەبێ لە ڕووداوەکان و بەرە و پێشبردنی پڕۆسەکە.
ئێمە لە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، خوازیارین لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان پەیوەندییەکی قووڵ و پتەومان هەبێ، پەیوەندی توندو تۆڵ و دۆستانەمان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و هێزەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی کوردستان پەرە پێ بدەین و هەوڵی جدی بدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری کوردستان و گەیاندنە کاروانی ئارامی پڕۆسەی سیاسی لە ناوچەکەماندا.
جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم و دەخوازم ئەم یادە پیرۆزەتان هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی و ئاشتەوایی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکان بێ و بەیەکگوتاری و یەک هەڵوێستیمان سازو ئامادەبین بۆ پێشهات و ئەگەرە نوێکانی ناوچەکە.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#31-05-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,834
Escriba su comentario sobre este artículo!