دواڕۆژ، هۆگر کەمال
وتەبێژی گەشتوگوزاری #سلێمانی# ئاشکرای دەکات، لە ماوەی شەش ڕۆژدا زیاتر لە 75 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگاکەیان کردووە و پێشبینیش دەکەن ڕێژەکە زیاتر بێت.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە دواڕۆژی وت: لە ماوەی سێ ڕۆژی پێش جەژن و لە سێ ڕۆژی جەژنیشدا زیاتر لە 75 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە.
وتیشی زۆرینەی گەشتیارەکان هی خوار و و ناوەڕاستی عێراق بوون و ژمارەی گەشتیارانی ئێران-یش زۆر زیادی کردووە.
ئارام شوانی، ئاماژەی بەوەشدا لە هەموو ئه و 10 ڕۆژەی لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو ئامارمان وەرگرتبوو 113 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردبوو، ئەمساڵ هێشتا چوار ڕۆژمان ماوە ئاماری هاتنی گەشتیاران وەربگرین، بۆیە پێشبینی دەکەین هاتنی گەشتیار بە بۆنەی ئەم جەژنەوە زیاتر بێت لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابوردوو.[1]
#07-06-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,647
Escriba su comentario sobre este artículo!