دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
پۆلیسی #دهۆک# ڕایدەگەیەنێت: لە سێ ڕۆژی جەژندا لە سنوری پارێزگای دهۆک دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و شەش کەسیش لە سەر تاوانی خواردنەوەی مەی لە شوێنی قەدەغەکراو دەستگیرکراون.
هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک (دوێنێ هەینی 7ی حوزەیرانی 2019) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی جەژن لە سنوری پارێزگای دهۆک دوو تۆمەتبار لە سەر خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیرکراون.
وتیشی: لە سەر تاوانی خواردنەوەی مەی لە شوێنی قەدەغەکراو شەش کەس دەستگیرکراون و نۆ کەسیش لە سەر ڕووداوەکانی شەڕکردن دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو: لە سنوری پارێزگای دهۆک لە سێ ڕۆژی جەژندا دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، یەکێکیان کە هاوڵاتییەکی سوری بووە و لە سەنتەری شارەکە کاری دەکرد لە شوقەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.[1]
#08-06-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,662
Escriba su comentario sobre este artículo!