ڕێکخراوی چەرموو بۆ پرسی ئەنفال، ڕێکخراوێکی ناحکومی، قازانج نەویستی ئازادە، بۆ پرسی ئەنفال و جینۆساید، تێدەکۆشێت لە پێناو بەدەست هێنانی مافەکانی کەس و کاری ئەنفال و کارکردن بۆ ناساندنی کەیسی ئەنفال وەک جینۆساید، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. بەرگریکارێکی سەرسەختی کەس و کاری ئەنفالکراوانە، بە گرتنەبەری میکانیزمی مەدەنیانە و هەمەهەنگی ڕێکخراوەکانی تری بواری ئەنفال و جینۆساید.
ئەم ڕێکخراوە لەساڵی 2016 ەوە، لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی لێ بەجێماوی ئەنفالەوە دامەزراوە، ساڵانە لەساڵیادی ئەنفال و بۆنە تایبەتیەکانی کارەساتی ئەنفال سمینار و پانێڵ و چالاکی تایبەت بە پرسی جینۆسایدی ئەنفال ئەنجام دەدات، خاوەن گۆڤارێکی ساڵانەیە کە لە 14/4دا دەردەچێت بەناوی گۆڤاری ئەنفالناسی، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی لەمەڕ پرسی ئەنفال و جینۆساید، تا ئێستا(2019) سێ ژمارەی لێدەرچوو.[1][2]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,845
Escriba su comentario sobre este artículo!