چەند سیخوڕێک لەلایەن گەریلاکانەوە دەستگیرکران و دانپێدانانیان بڵاودەکرێتەوە
کەناڵی ڕۆژ نیوز نیزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان(#پەکەکە#) بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەموزی 2019 لەلایەن گەریلاکانی #هەپەگە#-وە، چەند سیخوڕێک دەستگیرکراون و لە زنجیرەیەک بەرنامەدا دانپێدانانەکانیان بە ڤیدیۆ بڵاودەکرێتەوە.
بڕیارە شەوی 24-07-2019 کاتژمێر 20:00 بەشی یەکەمی دانپێدانانی ئه و سیخوڕانە لە 'ستێرک تیڤی' بەناونیشانی کرمی دار بڵاوبکرێتەوە، کە کۆی زنجیرەکان شەش بەشن.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە بەشی یەکەمی بەرنامەکە، سیخوڕانی پێشووی میت و بەرپرسانی گەریلا قسە دەکەن، بەشەکانیتر سیخوڕانی دیکەن.
هەروەها لە دانپێدانانەکەدا سیخوڕەکان ئه و کارانە ئاشکرا دەکەن، کە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامیانداو[1]