ناو: سوداد
ناوی باوک: ڕەسووڵ
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
سوداد ڕەسووڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە جوگرافیا لە زانکۆی بەغدا.
ماستەر لە وەرگێڕان لە زانکۆی سێنترال لانکشایەر لە بەریتانیا
لە نێوان ساڵانی 2012 - 2019 مامۆستا لە زانکۆی سۆران، فاکەڵتیی پەروەردە – بەشی کوردی. دەرسدانەوەی ئەم بابەتانە: زارە کوردییەکان، کوردۆلۆجی و گفتوگۆی ئەکادیمی، وەرگێران.
$کتێبی چاپکراو (وەرگێڕان):$
1- زمانی کوردی و دیالێکتەکانی، نووسینی: فوئاد حەمەخورشید، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: سوداد ڕەسووڵ.
2- ناسیۆنالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا، نووسینی: فەرهاد شاکەلی، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: سوداد ڕەسووڵ.
3- چەند توێژینەوەیەکی لە بواری زمانەوانی و ئەدەبی لە گۆڤاری زمانناسی و ڕامان بڵاو کردووەتەوە:
4- هەورامی لەهجەیە یان زمان؟
5- ئەلفوبێی کوردی بە پیتی عەرەبی و لاتینی، دەرکەوتن و بیانو و ئەنجامەکانی گۆڕینی.
6- پرسی ئەلفوبێ لە هەردوو کۆنفرانسی زمانی کوردیدا.
7- مردنی زمان.
8- جووت ستانداردەکەی ئەمیری حەسەنپوور و ئەفسانەکانی.
9- ئایا زمانی کوردی لەهجەیەکی ئێرانییە؟
10- دیوانی زەینەب خان (کچە کورد)، ڕاستییە یان وەهم؟
11- ئەبوبەکر ئەفەندی، زانای کورد لە ئەفەریقای باشوور.[1][2]