ئەمڕۆ08-08 ساڵڕۆژی بومەلەرزەکەی پێنجوێنە...
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو لە8 - 8 - 1946 گەورەترین وبەهێزترین بومەلەرزە ڕوویدا لەکوردستان وعێراقیشدا ئەویش بومەلەرزەکەی شاری پێنجوێنە، کەبەهۆیەوە زیانێکی زۆروزەوەند لەم شارە کەوت وچەندین ماڵی بێ لانەکرد، بومەلەرزەکە هێندە کاریگەروبەهێزبوو کەلەودەمەدا لەزۆرێک لەدەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەوسادا بەڕوداوێکی گەورە باسکراوتەنانەت داوای هاوکاریش کرالەوڵاتە خێرخوازەکانەوە، دەوڵەتی ئینگلیز(بەریتانیا) لەوساتەدا هاوکاری گەیاندە زیانلێکەوتوانی ناوچەکە.لەئاستی ناوخۆشدا لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە هەڵمەتی کۆمەک کۆکردنەوە دەستی پێکرد بۆباربۆکردنەوەی لێقەوماوانی ئەوکارەساتە، وەژمارەیەک هونەرمەندی دیاری ئەوسەردەمە لەشارەکانی کوردستان تەنانەت پێنجوێنیش چەندین نمایشی شانۆیی وتەمسیلییان پێشکەش کرد وبەوپارەیەی کە لەونمایشە شانۆییانە دەست دەکەوت هاوکاری پێنجوێنیان پێدەکرد، وەیەکێک لەوهونەرمەندە گەورانەی کەڕۆڵیان هەبوو لەوکارانەدا هونەرمەند (ڕەفیق چالاک) بوو.شایانی باسەماوەی زیاتر لە110 ساڵە بومەلەرزەی لەوشێوەیە ڕووینەداوە بۆیە دەکرێت بوترێت بومەلەرزەکەی پێنجوێن بەبەهێزترین بومەلەرزە دادەنریت لە کوردستان وعێراقدا لەماوەی دیاریکراودا تاکوئێستا.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,523
Escriba su comentario sobre este artículo!