کارلۆس لاتوف کاریکاتۆریستێکی سیاسی سەربەخۆی بەرازیلی یە لە کاریکاتێرەکانیدا لێکدانەوەو مامەلە لەڕووداو ومەسەلە زیندوەکانی دنیا دەکات هەرلە کێشەی ژینگەپارێزی و دژە کاپیتاڵی و کێشە خوێناویەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕەخنەگرانە مامەڵەئەکات لەگەڵ کێشەکانی جولەکەو عارەب. لەم ساڵانەی دوایشدا بە چەند کاریکاتێرێک تێز ودیدی خۆی سەبارەت بە مەسەلەی کورد وتورک نیشان دا بەگشتی لای کارلۆس هەڵسوکەوتی فاشستەکانی تورک ودیدی ئەوان بۆ کورد لەدوو دیدەی دژ بەکوردا خۆی ئەبینێتەوە، کە ئەوانیش خۆگێل کردنە وڕەچاوکردنی مافەکانی کوردە وەک گەلێک وە یان ناوبردنیانە لەدیدێکی بەرژەوەندی تایبەتی یەوەو سودلێوەرگرتنە لەژمارەیان وەک دانیشتوانێکی تورکیا و بۆ مەرامێکی کاتی خۆیان نەک وەک ئەوەی کە گەلێکی خاوەن ماف بن وەک تورک وگەلانی تر،
شایانی باسە، کارلۆس ساڵی شەست وهەشت لە ڕیۆ ی بەرازیل هاتوەتە دنیاوە ئەمەش نموونەیەکە لە کارەکانی [1]..
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,743
Escriba su comentario sobre este artículo!