ڕەزا باران لە ساڵی 1942 لە ئەنقەرە لەدایک بووە و لە ساڵی 1963ەوە لە بەرلین دەژیان. لە گەنجێتی خۆیدا لەناو ژمارەیەک دەزگای کورد و کۆمەڵەکانی تورکیادا کاری کردووە.
باران لە ساڵی 1991 -1995 دا ببووە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی کریئوزبێرگی ئەڵمانیا و لە ساڵی 1995دا دەنگێکی زۆری لەسەر لیستی پارتی سەوز بەدەستهێنا و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی ویلایەتی بەرلین. ڕەزا باران بە شێوەیەکی چالاک بۆ مافی پەنابەران کاری دەکرد.
لە ساڵی 2019 دا بەهۆی خزمەتەکەی بەڕێوەبەرایەتی ویلایەتی بەرلین خەڵاتی کرد. مایکڵ مولەر سەرۆکی شارەوانی بەرلین خەڵاتەکەی پێشکەش بە ڕەزا باران کردبوو.
ڕۆژی #04-05-2020# لە بەرلین کۆچی دوایی کرد.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,201
Escriba su comentario sobre este artículo!