لەبەردەم کۆشکی سپی لە ئەمریکا دژی بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی کوردان و دۆستانی ئازادیخوازیان لە بەردەم کۆشکی سپی، لەدژی بڕیاری ترامپ و هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو.
لە خۆپێشاندانەکەدا ئامادەبووان بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی و هەڕەشەی دەوڵەتی تورک بۆ هێرش کردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستانیان ئیدانەکرد.
خۆپیشاندەران داوایان لە ئەمریکاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی کۆمەڵکوژی بپارێزن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەئەرکی خۆی هەڵسێت[1].
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,502