#عەبدوڵڵا پەشێو#، شاعیری دوورە وڵاتی کورد هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان لەتۆمارێکی دەنگیدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: هیچکات لە مێژوودا پاشەڵی دەولچەتان ئەوەندە دیار نەبووە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=374911&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ گوێگرتن لە عەبدوڵا پەشێو: ئاو تورکی بوو نەیخۆنەوە، نان تورکی بوو نەیخۆن (2019)=KTML_Link_External_End=
ناوبراو لە تۆمارێکی دەنگیدا هیچرشی توند دەکاتە سەر ئەردۆغان و باس لەوە دەکات ئەو وڵاتانە خاڵی لاوازی ئەردۆغان دەزانن و باس لە هێرشی #عەفرین# دەکات دەڵێت ئەردۆغان سونەکانی ئیدلبی گۆڕیوەتەوە بە داگیر کردنی عەفرین. =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❗=KTML_Quote_Content==KTML_Red=ئاو تورکی بوو نەیخۆنەوە، نان تورکی بوو نەیخۆن=KTML_End==KTML_Quote_End=
ئەو لە پەیامە دەنگیەکەدا کە ماوەی 15 خولەکە باس لەوەش دەکات کە ئەردۆغان هەموو تورکیای بە مزگەوتەکانیشەوە لە هێرشەکە ئاڵاندووە و کوردیش پێویستی بەوەیە کە بە هەموو شێوەیەک ڕوبەڕویان ببێتەوە.
ئەو داوا لە هێزە کوردیەکانیش دەکات کە نابێت هەر لەسەر شار و خاکی خۆی شەر بکات و ماڵی خۆی وێران بکات، بۆیە دەبێت لەسەر خاکی خۆیان ڕوبەڕویان ببینەوە، بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ بە#پەکەکە# دەڵێت ئێوە پێویستە بچنە شارە تورکیەکان چالاکی گەریلایی ئەنجام بدەن.
ئەو ڕەخنە لە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم دەگرێت و دەڵێت دەبوو خۆپیاشندانی سەدان هەزار کەسی بکرایە، ڕەخنە لە هەندێک کەناڵی کوردش دەگرێت کە باس لە ئۆپۆزسیۆنی سوری ئەنجومەنی نیوشتیمانی دەکات و داواش دەکات خەڵکی ئاو تورکی بوو نەیخۆنەوە نان تورکی بوو نەیخۆن ئاو تورکی بوو نەیخۆنەوە نان تورکی بوو نەیخۆن، ئەو کەناڵانە تف باران بکەن کە درامای تورکی پەخش دەکەن.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,193
Escriba su comentario sobre este artículo!