نووسینی: ژی جی بینگ
وەرگێڕانی: خەسرۆ حەمەڕەشید و فوئاد فەخری و سەلمان عەلی
پڕۆسەی حوکمڕانیی چین.
پاش ئەوەی ناوەندی چاوی کورد هەردوو هاوکاری بەڕێزم مامۆستا خەسرۆ حەمەڕەشید و مامۆستا فوئاد فەخری و بەندەی بۆ وەرگێڕانی ئەم کتێبە ناوازەیە ڕاسپارد، کارەکە بە کۆتا گەیشت و هەر لەسەر ئەرکی ناوەندی چاوی کورد، بە سپاسەوە، چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە کۆبەندێکی وتەو وتارەکانی سی جینپینگ، سەرۆکی کۆماری چینە و ڕوانگەو کارو ستراتیج و پرۆژەو بەرنامەو سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەرۆک و حکومەتی کۆماری گەلی چین لەخۆ دەگرێ.
بە حوکمی ئەوەی چین لەم ساڵانەی دووایداو لە ژێر فەرمانڕەوایی و ئیدارەی سەرۆک جینپینگدا پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی لە بووارگەلی تەکنۆلۆجیا و پیشەسازی و ئابووریدا بەخۆوە بینیوە و، ئەمەیش سەنگێکی زیاتری بەو وڵاتە لە ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەخشیوە، کتێبەکە بایەخێکی یەکجار گەورەی هەیە و دەکرێ کەڵک لە زۆرێک لە لایەنەکانی وەربگیرێ. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 163
Escriba su comentario sobre este artículo!