ناوی نووسەر: عومەر عەلی موحەمەد
زنجیرە :17
ژمارەی لاپەرە : 111
ساڵی چاپ :2012
ئەم کتیبە باس لەشووناس بەجیهانیبوون دەکات، خوێندنەوە بۆ ڕهەندە ترسناکەکانی و کاریگەرییەکانی لەسەر سڕینەوەی کلتووری گەل و میللەتان و ئایین و ئایینزاکان دەخاتەڕوو ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت. لە سێ بەشدا خوێندنەوە بۆ ئەم چەمکەو هەندەکانی و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکان دەکات و ڕێنمایی تاک و کۆمەڵگا دەکات بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کلتوورەدا. لە بەشی یەکەمدا نووسەر تیشک دەخاتە سەر شووناس لەنێوان لۆکاڵیبوون و بەجیهانیبووندا،
لە بەشی دووەمدا باس لەشووناسی نەتەوەیی دەکات لەژێر هەژموون و سێبەری بەجیهانیبووندا، لە بەشی سێیەمدا نووسەر دەیەوێت جیاوازی لەنێوان جیەانگەرایی و بەجیهانیکردندا بکات، ڕەخنەی جددیلە شووناسی بەجیهانیکردن دەگرێت و دەیسەلمێنێت کەدەیەوێ جیهان بەرەو بێ شووناسی لێبوخڕێت، بەڵام ئەگەر هەوڵ بدرێت هەموو گەلان بەیەکەوە بژین و یەکتر نەسڕنەوەو شارستانیەتەکان بەیەکەوە سوود لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و ئابووری و فەرهەنگی وەربگرن نەک یەکتر بسڕنەوەو شووناسی یەکتر قووت بدەن بە هۆی بەهێزیی لایەکیانەوە، ئەوە ئەو کات دەتوانن مرۆڤایەتی بەرەو ئاقاری ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیان بەرن و جیهانگەرایی بکەنە خاڵێکی بەهێز لەم جیهانەدا. [1]
Lea el libro: شوناس و ڕەهەندی بە جیهانیبوون
Total de la descarga:
334 veces
Rogamos a todos los escritores, traductores y editores que nos informe si no están de acuerdo de que sus libros descargados desde el servidor Kurdipedia.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,130