هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری شەڕی ساڵی 2019ی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە:
هێزەکانمان بە ئامانجی بەردەوامی بەرخۆدانی مێژویی عەفرین و ڕزگارکردنی خاکەکەمان لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ساڵی 2019دا چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام کرد. لەماوەی ئەو ساڵەدا هێزەکانمان چەندین گورزی قوڕسیان لە چەتە و سەربازەکانی سوپای تورک وەشاند. ئەنجامی چالاکییەکان لە هەرێمی عەفرین، تەل ڕەفعەت، شەهبا و دەوربەرەکەی بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان لە ساڵی 2019 لە بەرانبەر سوپای داگیرکەر و گروپی چەتەکان لە عەفرین و ناوچەکانی، هەرێمی شەهبا، تەل ڕەفعەت، باب، عەزاز، مارعیە و گوندەکانی بە گشتی 252 چالاکی بەڕێوەچوون.
- 621 چەتە و سەرباز و ئەندامی میت کوژراون.
- لەو 486 کەسە لە گروپی چەتەکان، 135 کە لە سوپای داگیرکەر و سیخوڕی میتن.
- 455 چەتە و سەرباز و ئەندامی میت بریندار کراون.
- لەو 338 کەسەی گرووپی چەتە، 117 کەس لە سوپای داگیرکەر و سیخورەکانی میتن.
چالاکییەکانی هێزەکانی رزگاری عەفرین لە ساڵی 2019دا
|
|
|
|
- 55 چەک و ئۆتۆمبیلی سەربازی تانک، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، ماتۆر و چەکی قورس تێکشکێندراون.
سوپای داگیرکەر لە ساڵی 2019 لانی کەم 120 هێرشی ئاسمانی، 15 هێرشی زەمینی بۆ سەر هەرێمەکانی هاوڵاتیانی شەهبا و تەل ڕەفعەت کە ئاوارەکانی عەفرینی لێ دەمێننەوە، بەڕێوەبرد. سوپای داگیرکەر چەندین جار گوندەکانی ناوچەکەی بە تۆپ و فڕۆکە بۆرومانی کرد و لە ئەنجامدا زیانی مادی زۆر گەیشتە موڵک و ماڵی دانیشتوانی ناوچەکە.
لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، 9 هەڤاڵمان شەهید بووە.[1]
#04-01-2020#