لە مانگی 01-2020دا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی# سەردانی زیاتر لە چوار هەزار شوێنیان کردووە و بەهۆی نەبوونی مەرج و ڕێنماییەکان تێیاندا 20 شوێنی کارکردنیان داخستووە.
بەپێی ئامارێکی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، تێیدا هاتووە: لە مانگی 01-2020دا لیژنەکانمان سەردانی 4245 شوێنیان کردووە و لە پابەندبون و جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکانیان کۆڵیوەتەوە، لە کۆی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانیان، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستیی و ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەکانەوە 572 شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و 456 شوێنیش ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان بن، بەهۆی جۆرەکانی سەرپێچیشەوە 20 شوێن داخراون.
سەردانی لیژنەهاوبەشەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکان
|
|
|
|
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: لە مانگی ڕابوردوودا بڕی 94 تەن و 376 کیلۆگرام مەواد و خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە، کۆی گشتی پارەی غەرامەکراویش لەو مانگەدا بریتییە لە 23 ملیۆن و 300 هەزار دینار، کە بەپێی یاساو ڕێنماییەکانی #وەزارەتی دارایی# هەرێم دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی ڕێنماییەکانی لیژنە هاوبەشەکان هەرشوێنێک پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت و لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی سەرپێچیەکاندا ڕووبەرووی داخستن یان دادگا دەکرێنەوە.[1]
#05-02-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,236
Escriba su comentario sobre este artículo!