بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر نیگەرانین لە پەرەسەندنی توندوتیژی و ڕووداوە خوێناوییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و نەجەف و زۆر بە توندی ئیدانەی خوێنڕێشتن و کوشتن و بەکارهێنانی توندوتیژی لەدژی خۆپێشاندەران دەکەین.
داوا دەکەین حکوومەتی عێراقی و دامودەزگای ڕەسمی و پەیوەندیدارەکان ئەرکی خۆیان لە ڕێگەگرتن لە خوێنڕێشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران جێبەجێ بکەن. پێویستە لایەنە سیاسییەکانیش بۆ گەییشتن بە چارەسەر، بە زمانی عەقل و مەنتیق مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانە قووڵە بکەن کە بەرۆکی عێراقی گرتووە.
هەر لێرەیشەوە پشتیوانی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی خۆپێشاندەران و هاووڵاتیان دووپات دەکەینەوە و، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و شەهیدانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
مسعود بارزانی
#06-02-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,375
Escriba su comentario sobre este artículo!