بەردەوامیی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران لە عێراق ئیدانە دەکەین. خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێکی دەستووريی ڕێگەپێدراوە، کوشتنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێکردنیان، تاوانێکی زەق و زەوتکردنی ئازادی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانە.
ئێمە لە کاتێکدا داوای ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و هەڵسوکەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەکەین، پشتگيریی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دووپات دەکەینەوە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی باشتر کە مافی شایستەی گەلی عێراقە.
دەبێ هەمووان لەوە تێبگەن کە کێشە و ناڕەزایی و داواکارییەکانی خەڵک بە زەبری هێز و سەرکوتکاری نە کپ دەکرێن و نە چارەسەر دەبن، هاوکات بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە، داوا دەکەین هەرچی زووترە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#06-02-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,953
Escriba su comentario sobre este artículo!