8ی ئازار ڕۆژی گەشکردنی تێکۆشانی بەرانبەر هەژموونی دەسەڵاتدار و سەروەری پیاوە. لە بەرانبەر ئەو هەژموونانە کە #داعش#یان کردە بەڵای سەری ژنانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، یەژەشە لە هەموو کاتێک زیاتر بەرخۆدان دەکات. لە ڕۆزاکان تا کلارا، سارا، بێریڤان، ئارین، نازێ، هەڤرین خەلەف و زین یادی هەموو سمبوڵەکانی بەرخۆدان دەکەینەوە و لە کەسایەتی شەهیدانی شۆڕشدا لە سەر ناوی ژنانی ئێزدی 8ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز دەکەین.
کاپیتالیزمی دڕندە هێرشی کردووەتە سەر شەنگال، خانەسوور، #عەفرین# و #سەرێکانی#. ئەرکی ژنانە کە لە دۆخی تەماشاکردن بێنە دەرەوە و بەرخۆدان بکەن و بوونیان بپارێزن.
پێویستە بزانرێت کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دا، تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی کردووەتە ئامانج. دوای ئاگرەکەی ئیمڕالی دەبینرێت کە دەسەڵاتداران دەیانەوێت پەیامێک بۆ ژنان بنێرێت. بەڵام پێویستە بزانرێت کە ڕۆڵەکانی ئاگر و ڕۆژ وڵامی پێویست دەدەنەوە.
ئێمە ژنانی یەژەشە ڕایدەگەیەنین، ئێمە تۆڵەی ژنانی ئێزدی و ژنە ڕەنجبەرەکانی جیهانین. ئێمە ناترسین و ئێمە بەردەوامی بە خوڵقاندنی ژیانی ئازاد دەدەین. ئێمە ئەرکی خۆمان لە بەرانبەر شەهید ڤینار، شەهید تێکۆشین، شەهید نووژیان، شەهید ژیان و شەهید بێریڤان جێبەجێ دەکەین کە ئەرکە پیرۆزەکەیان لە ئەستوو گرتبوو.[1]
#08-03-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,900
Escriba su comentario sobre este artículo!