بە توندی سەرکۆنەی ئه و هێرشە مووشەکييە دەکەين که شەوی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەيمانيی نێودەوڵەتی لە سەربازگەی ئەلتاجی لە بەغدا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەيەک سەربازی هاوپەيمانيی نێودەوڵەتی گيانيان لەدەست دا و ژمارەيەکی ديکەشيان بريندار بوون.
لە کاتێکدا هاوسۆزی و هاوخەميمان بۆ خانەوادەی قوربانيان و وڵاتەکانيان دەردەبڕين، دووپاتی دەکەينەوە کە ئەم هێرشە پێشهاتێکی ترسناکە و زيان بە بەرژوەندييەکانی عێراق دەگەيەنێت و دۆخی وڵات دەخاتە مەترسييەوە، بەتايبەتی کە هێشتا تيرۆر مەترسييەکی ڕاستەقينەيە و #داعش# هەڕەشەيەکی جددييە لەسەر ئەمن و ئاسايشی عێراق و ناوچەکە و بۆ لەناوبردنيان پێويستی به هاوکاری و پشتگيريی هاوپەيمانيی نێودەوڵەتييە.
داوا لە لايەنە بەرپرسەکان دەکەين هێرشکاران بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی ياسايان بکەنەوە، ڕێگەش لە دووبارەبوونەی ئەم هێرش و دوژمنکاريانە بگرن کە دەبنە هۆی نانەوەی پشێويی زياتر و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن.
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#12-03-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,707