سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (3219) هاووڵاتین لە (30) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (842) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2377) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری بەردەوام.
2- لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (251) پشکنین ئەنجامدرا کە (184) لە شاری #هەولێر# و (67) لە شاری #سلێمانی# و (0) #دهۆک#، لەنێویاندا (9) پشکنین پۆزەتیڤ بووە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 کە (1) لە شاری هەولێر و (8) لە شاری سلێمانی کە تووشبوێکی نوێ ئێستا تۆمارکرا پیاوێکی تەمەن (48) ساڵ خەڵکی (تەوێلە)ی سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە#یە کە پێشتر لە وڵاتی ئێران بووە و کەرەنتین کرابوو.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (28) تووشبووە، لەناویاندا (1) مردن هەیە و (1) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
جارێکی تر جەخت دەکەینەوە و تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن و لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#13-03-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,309
Escriba su comentario sobre este artículo!