نەورۆز هەمیشە هێمای بەرگری و بەردەوامی و زاڵبوون بووە بەسەر کۆسپ و کارەسات و دۆخە نەخوازراوەکاندا، بۆ گەلی کورد، ساڵێکی نوێ، دەسپێکی یەکخستنی ئیرادەو تواناکان بووە بۆ سەرکەوتن و هەستانەوە و بەرگری لە شکۆی نەتەوەکەمان.
هەر لەمڕۆدا سەرکەوتنەکانی ڕاپەڕین بە ئازادکردنی #کەرکووک#ی قودسی کوردستان تاجی سەرکەوتنی لەسەر نا.
کەواتە با هەموومان ئارام بگرین و پێکەوە ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە و زیاتر پاپەندبین بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا سەختەدا و هەوڵەکان یەکبخەین بۆ سەرکەوتن بەسەر تەحەددییەکاندا لە پێناو کوردستانێکی ئاوەدانتر.
لەم ڕۆژە نەتەوەییەدا، پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵک و برا پێشمەرگەکانمان و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەم کە لەسەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان، دەستی ماندووبوونیان دەگوشین کە شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندوستی هاوڵاتیان.
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەمووان
#بافڵ تاڵەبانی#
هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#20-03-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,439
Escriba su comentario sobre este artículo!