راگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگای #هەولێر#
دوای بڕیاری #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دریژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ تاوەکو 2020.4.1، ئەمشەو ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
کۆبوونەوە بڕیاریدا:-
1-جگە لەقەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێل، هاتوو چۆی پیادەش لەسەر جەم کۆڵانەکانی قەزا و ناحییەکان و ناوەندی شاری هەولێر قەدەغەیە، تەنها بۆ حاڵەتی کڕینی خوراک و پێویستی زۆر زەرور نەبێ، هیچ کەسی تر ڕێگە پێدراو نییە، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی هێزە ئەمنییەکان بڵاوەی پێکراوە، هەرکەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
2- سەرجەم مارکێت و سەمونخانە و نانەواخانەکان، ئەو شوێنانەی ڕێگەی کارکردنیان پێدراوە، پابەندنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادەخرێن.
داواکارین لە تەواوی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن و لەماڵەکانیان بمێنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگای هەولێر
#23-03-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,165
Escriba su comentario sobre este artículo!