لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار (#مەسرور بارزانی#) لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی بەڵگە و ڕاستیەکان پێکهێندرا بۆ بەدواداچوون لە دەنگۆی ئەو (250) ملیۆن دۆلارەی کە گوایە کۆمپانیای ڕوزنەفت داویەتی بە لایەنێک و ئەو یەک ملیار دۆلارە کە گوایە لە بانکێکی لوبنانە و چەند ڕۆژێکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسدەکرێ، داوا دەکەین هەر لایەنێک بەڵگەی پێویستی لایە پێشکەش بەم لیژنەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات، بە مەبەستی پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی لە ڕێگەی ئیمێل و ژمارەی مۆبایلی پەیجەکەمان. بە پێچەوانەوە هەر لایەنێک، یان کەناڵێکی ڕاگەیاندن، یان کەسێک بەبێ بەڵگە ئەم بابەتە بوروژێنێت ڕێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر.
#29-03-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,228
Escriba su comentario sobre este artículo!