لە يادی سی و دوو ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالدا، بە ڕێز و شکۆوە هەموو ئه و قوربانييانە بەبير دەهێنينەوە کە له و تاوانکاری و جينۆسايدەدا گيانيان بەخشی و سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گيانی پاکی ئەوان و تەواوی شەهيدانی کوردستان دادەنوێنين، سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و کەسوکاری سەربەرزيان.
ئەنفال يەکێک لە سامناکترين و دڕەندەترين تاوانەکانی مێژووە کە ئافرەت، پياو، منداڵ و پيری نەناسيوە و بێباکانە هەمووانی پێکەوە بەره و مەرگی بەکۆمەڵ ڕاپێچ کردووە، هەروەها ژينگە و ئاوەدانی تەخت کردووە و هەموو شوێنەوارێکی ژيانی سڕيوەتەوە.
ئه و سياسەتە ڕەگەزپەرەستەی بەعس بووە هۆی ئەوەی تەنيا لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا زياتر لە (180) هەزار هاووڵاتيی کوردستان گيانيان سپارد و کۆمەڵکوژ و زيندەبەچاڵ کران، جگە لە وێرانکردنی هەزاران دێهات و دەيان شارۆچکەی کوردستان.
لە کاتێکدا ئەمڕۆ يادی ئه و ئازيزانە و تەواوی شەهيدانی کوردستان دەکەينەوە، دەبێ هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە بێت کە به هيچ شيوەيەک ڕێگە نەدرێت جارێکی ديکە نە گەلی کوردستان و نە هيچ گەل و مللەتێکی ديکەی سەرزەمين، ڕووبەڕووی ئه و تاوانکاری و جينۆسايدە ببنەوە، دەبێ دەوڵەتی عێراقيش وەک ئەرکی ياسايی و ئەخلاقيی خۆی، ئاوڕێکی جددی لە کەسوکاری قوربانييان بداتەوە و قەرەبوويان بکاتەوە.
هەر وەک چۆن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەنفالەکانی بە جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساند، داواکارين کۆمەڵگەی نێودەوڵەتيش ئه و تاوانکارييانە بە جينۆسايد بناسێنێت، لەم پێناودا بەردەوام دەبين و هەموو هەوڵێکمان دەخەينە گەڕ، هەروەها بەردەوام دەبين بۆ دۆزينەوەی ڕوفاتی شەهيدان و گێڕانەوەيان بۆ ئامێزی نيشتمان.
لەم يادەدا دروود بۆ گيانی شەهيدان کە هەميشە لە يادەوەريی گەلی کوردستاندا بە زيندوويی دەمێننەوە.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#14-04-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,260
Escriba su comentario sobre este artículo!