بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لە سی و دووەمین ساڵەی دەستپێکردنی شاڵاوی ئەنفال لە دژی ڕۆڵەکانی گەلەکەماندا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی ئەنفال دەکەین.
ئەگەرچی لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی زۆر دراوە بۆ بەجینۆسایدناساندنی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال و دۆزینەوە و هێنانەوەی ڕوفاتی ئەنفالکراوان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەنجامێکی وای نەبووە. بۆیە دیسانیش جەخت دەکەینەوە کە پێویستە هەوڵەکانی بەجینۆسایدناساندی ئەنفال لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بن و بگەنە ئەنجام و هەروەها دەوڵەتی عێراقیش بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان و پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باشترین شێوە خزمەتی خانەوادەی شەهیدانی ئەنفال بکات و، ڕوفاتی پیرۆزی هەموو شەهیدانی ئەنفالیش بگەڕێندرێتەوە خاکی نیشتیمان.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی قوربانییانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان
مسعود بارزانی
#14-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,385
Escriba su comentario sobre este artículo!