بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی خوشک و برایانی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەنجوومەنی ڕووحانی کوردانی ئێزیدی و سەرجەم ئێزدیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
لەم بۆنەیەدا، تەئکید لە خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکانی یەکێتیی دەکەینەوە، بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستانی #داعش# کە #03-08-2014# دەرحەق بە ئێزدییەکان ئەنجامیدا !
بەردەوامیش دەبین لە گەڕان و سۆراغکردنی ئازیزەکانمان، کە تا ئێستا چارەنووسیان دیارنییە، لەهەوڵی زیاتریشدا دەبین بۆئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و پاراستنی ماف و کەلتووری ڕەسەنی ئاینی ئێزدییەکان.
هیوادارین لەم کاتەدا هەموومان زیاتر پابەندبین بە ڕێنماییەتەندروستییەکان و ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێنین، ساڵی داهاتووش پێکەوە لە شاری خۆشەویستی شەنگالی دێرین ئەم جەژنە بەرز ڕاگرین و بەخۆشییەوە بەڕێی بکەین و گیانی برایەتی و پێکەوەژیان زیاتر پەرەپێبدەین.
هەرشادو تەندروستبن
سەرۆکایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#15-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,832
Escriba su comentario sobre este artículo!