لە کاتێکدا دونیا ڕووبەڕوی مەترسیدارترین پەتای سەردەم دەبێتەوە، و لە هەوڵی ڕێگەگرتن دان بۆ ئەوەی پێش لەم پەتایە بگرن و سەرقاڵی هەماهەنگی و هاوکاری یەکترن، دەوڵەتی تورکیا کە لەناوخۆدا ڕووبەروی چەندین قەیرانی ناوخۆ بۆتەوە، وەک پیشەی هەمیشەیی بە ئاگر و ئاسن ڕق و کینەی خۆی بەسەر گەلی کورد دا دەرێژێ.
لە تازەترین دەستدرێژیەکانی سوپای تورکیا ئەمرۆ 15/4/2020 لە ڕێگای فرۆکەی جەنگی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردمانی ناوچەی زینی وەرتێ و کەمپی ئاوەرەکانی مەخموری کرد، کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە لە کاتێکدا ئەم دەستدرێژیە مەحکوم و ڕیسوا دەکەین، هیوای چاک بوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئەم بۆردومان و دەستدرێژیەی دەوڵەتی تورکیا پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراقە، و پێچەوانەی ڕێکەوتنامە نێودەولەتیەکان و مافەکانی مرۆڤە
مێژوو سەلماندویەتی کە مافی گەلانی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی بەرێگای سەرکوتکردن و جەنگ کۆتایی نایەت، بەلکو لە ڕێگای دیالۆگ چارەسەردەکرێ
فراکسیۆنی ئازادی
#15-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,134
Escriba su comentario sobre este artículo!