لە دوو چالاکیی گەریلاکانی #هەپەگە# دژی سوپای داگیرکەری تورک لە #بەدلیس#، 11 سەرباز کوژران و دەست بەسەر ژمارەیەک چەکیاندا گیرا.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-، هەپەگە، لەسەر دوو چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە بەدلیسی باکوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 2ی ئەم مانگە لە مەیدانی ساتێ بەدلیس، یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان خستە ژێر چاودێرییەوە و لە کاتژمێر 06:00ی ئێوارە، چوونە سەر ئەو یەکینەیە، هێزەکانمان چوونە ناو یەکینەکە و لە نزیکەوە لێیاندان و لە ئاکامدا حەوت سەربازی دوژمن کوژران، هەروەها دەست بەسەر چەکێکی 'بی کەی سی' و زنجیرەکەی، چەکێکی قەنناس و دووربینەکەی، چەکێکی ئێم-16، دووربینێکی شەو و دووربینێکی ڕۆژدا گیرا، یەکینەکەمان بە سەلامەت گەڕانەوە بارەگای خۆیان.
هەروەها هاتووە: لە مێژەوە سوپای داگیرکەری تورک، دارەکانی گۆڕستانی شەهیدانی خەرزان لە مەیدانی شەهید مزگین لە بەدلیس دەبڕێت، دەوڵەتی داگیرکەر بۆ پاراستنی ئەو گروپەی دارەکان دەبڕن، یەکینەیەکی لەسەر گردی شەهید سۆرخوین جێگیر کردووە، هێزەکانمان ڕۆژی 3ی ئەم مانگە کاتژمێر 05:20 خولەکی ئێوارە، ئەو یەکینەیەی کردە ئامانج، ئەوەندەی بۆمان ڕوون بووەتەوە چوار سەربازی یەکینەکە کوژراون، یەکینەکەی ئێمەش بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە بارەگای خۆی.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,661
Escriba su comentario sobre este artículo!