بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند #سەعید گاباری#، سەرۆک #مەسعود بارزانی# سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو هونەرمەندە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری ڕەسەنی کوردی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
دەقی پرسە نامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی هونەرمەند سەعید گاباری
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ و ناوداری گەلەکەمان، سەعید گاباری مان پێگەیشت.
ئەو هونەرمەندە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری ڕەسەنی کوردی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان و هونەرمەندانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی هونەرمەندی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەهەموولایەک ببەخشێت.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,362
Escriba su comentario sobre este artículo!