برای بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران
سڵاوێکی برایانە
قبووڵکردنتان بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی سەرۆکایەتیکردنی حکومەت لە سۆنگەی ئەم دۆخە سەختەی نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەدا، ڕەنگدانەوەی بوێری و خۆشەویستیی نیشتمان و گەلە. لەسەر ئەم بنەمایەش بوو هێز و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشتیوانتان بوون. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە پێشەوەی هەموو لایەنەکان پشتیوانیی ڕاسپاردنتان بوون. پیرۆزبایی بەدەستهێنانی متمانەپێدانتان دەکەین لەلایەن پەرلەمانی عێراق و بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی حکومەتەکەتەکان کە هیوادارین حکومەتێکی پڕبەمانا نیشتمانی بێت. حکومەتێک بێت نەژادپەرستی و تایفەگەری تێپەڕێنێت و حکومەتی هەموو عێراقییەکان و بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەکان بێت.
چاومان لە ئاشتبوونەوەی سیاسییە لەژێر ڕۆشنایی ئەم حکومەتە و دەستپێکردن بە کارە لەپێشینەکانە کە عێراقییەکان دەنگیان بۆ هەڵبڕیوە به هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و سیاسییەوە، بە هەموو بەشداریکاران لە دەسەڵات و جەماوەری ئۆپۆزیسیۆنی شەقامەکان بۆ هەڵگرتنی ستەم لە وڵاتەکەمان و گەڕاندنەوەی بڕیارە نیشتمانییە سەربەخۆیەکەی لەژێر سایەی سەروەریی تەواوی جێگیرکراو لە دەستوورە هەمیشەییەکەی و بەهێزکردنی کۆڵەگەکانی، ئەمەش به تۆکمەکردنی ئاسایشی خەڵک لە ڕێگەی ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و گەندەڵی لە ڕیشەوە لەم وڵاتەی کە هەمیشە سەقامگیربوو.
لە کۆتاییدا سڵاو و ڕێزی بێ پایەنتان پێشکەش دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و تەواوی وەزارەتەکانتان لە کارەکانیان دەخوازین.
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#07-05-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,470
Escriba su comentario sobre este artículo!