ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەیەکی قارەمانی کوردستانە.
لەم یادەدا سەری ڕێز و وەفا بۆ هزر و خەبات و قەڵەمی نیشتمانپەروەرێک دادەنەوێنین، کە بەدەم ڕێگای سەخت و دووری تێکۆشانەوە، گوڵچنی کولتوور و ئەدەب و مێژووی شۆڕشی کوردستانی کردووە. دوای خۆیشی، گەنجینەیەکی گەورەی سیاسی، میژوویی، کۆمەڵایەتی، و زمانەوانی بۆ جێهێشتووین.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هەمیشە بە چاوی وەفادارییەوە دەڕوانێتە خەباتی کاک نەوشیروان و هەڤاڵەکانی لەناو یەکێتی، کە لە پێناو ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و مافی چارەی خۆنووسیندا، شۆڕشی نوێی گەلی کوردستانیان هەڵگیرساند.
ئەمڕۆ و نزیک بە نیو سەدە دوای ئەو ڕۆژگارە، کوردستان لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە سیاسەتی حەکیمانەی #مام جەلال# و ڕاشکاویی کاک نەوشیروانە و جێگەی خاڵیی ئەم دوو هاوڕێیەی خەبات، بە ڕوونی لە تانوپۆی کوردەواریدا هەستی پێدەکریت.
لە یادمانە دوا هەنگاوی سیاسیی مام جەلال و کاک نەوشیروان، کارکردن بووە بۆ دروستکردنی سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان. ئەمڕۆ ئێمە دریژەدان بەو هەنگاوه، بە ئەرکێکی سەرەکی خۆمان دەزانین و خەباتی بۆ دەکەین.
بەو هیوایەی یەکخستنی ڕیزەکانمان لە پێناو خزمەتکردنی شایستەی خەڵکی کوردستان، ڕۆحی ئەوان و سەرجەم شەهید و تێکۆشەرانی ئەم ڕێبازە ئاسوودە بکات.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#19-05-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,464
Escriba su comentario sobre este artículo!