سبەینێ جەژنە، جەژنی ڕەمەزانە. بەداخەوە جەژنی ئەمساڵ لە ڕەوشێکی زۆر ئاڵۆزدا دەکرێت. جەژنی ئەمساڵ بە قۆناغێکی مێژووییدا بەسەر گەلی کوردستان و گەلانی جیهاندا تێپەڕدەبێت. ئێستا دنیا بە گشتی بەرامبەر پەتای کۆرۆنا لە هەوڵێکی زۆردایە. مخابن خەڵک ناتوانن ئەم جەژنە بە شێوەیەکی ئاسایی بکەن و ماڵ بە ماڵ بگەڕێن و پیرۆزبایی لە یەکتر بکەن. ئەم قۆناغە بۆ گەلانی جیهان چارەنووسازە. بەڵام لە هەموو حاڵێکدا جەژن بە واتاکانی خۆیەوە پیرۆز دەکرێت. جەژن لەم ڕۆژە سەختانەدا هێزێکە و ئیرادەیەکی زیاتر بە خەڵک دەدات تا لەبەردەم نەخۆشی و بۆ ئاواکردنی ژیانێکی باشتر بە ئاشتی بەختەوەریی.
لەم دۆخە ئالۆزەشدا دوژمنانی ئێمە ڕاناوەستن و بەردەوامن لە هێرشەکانیان. لە باکور و ڕۆژاواو باشوری کوردستان، هێرشی قڕکردن و لەناوبردن هەر بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیا بەشێکی ڕۆژاوای کوردستانی داگیرکردووەو دەیەوێ هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لەو پارچەدا لەناوبەرێت. دەمێکیشە ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و ڕۆژ دوای ڕۆژ داگیرکارییەکانی لەو بەشەشدا فراوانتر دەکات. ئەمە لە کاتێکدا کە باشووری کوردستان خۆی لە قەیرانی قووڵدایە. لە ڕۆژهەڵاتیش دۆخی ئاڵۆز هەر بەردەوامە. ڕۆژانە بە ناوی پاراستنی سنوورەوە #کۆڵبەر#و کاسبکاری کورد دەکوژرێن. لە لایەکی دیشەوە گرتن و ئەشکەنجەو لەسێدارەدان بەردەوامن.
لەبەرامبەر هێرش و داگیرکاریشدا بەرخۆدانێکی بێوێنە دەکرێت. شەڕی ئازادی و بەرخۆدانی گەلی ئێمە بە هەموو شێوازێک بەردەوامە. بێگومان گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان و لە هەموو شوێنێکی تر، ئەو خەڵکەی جاران نین. ئێستا هۆشیارەو لە ناو تێکۆشانێکی نەتەوەیی دیموکراتکی سەردەمیدایە. ئیدی نە دەرۆزەکەری بەردەرگای زۆردارانەو نە بەو درۆیانە دەخەلەتێ و نە ژێردەستیش قبوڵ دەکات. ئیدی هیوای بە خۆی و ڕێبەرایەتی خۆی و تێکۆشانی خۆی هەیە.
ئێمە بەهیواین و لەو بڕوایەشداین کە گەلی کوردستان لە دەرفەتێکی نزیکدا بە ئارامی و ئاشتی و ئازادیی، جەژن و ئاهەنگی شادیی دەگێڕێ. بەم بۆنەیەوە جەژنی ڕەمەزان، سەرەتا لە زیندانیان و جەنگاوەرانی ئازادی، لە گەلی کوردستان و تەواوی جیهانی ئیسلامیی پیرۆزدەکەین.
#23-05-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,182
Escriba su comentario sobre este artículo!