ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە 6ی حوزەیران لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛
چالاکیەکەی دژی سەربازان لە خەرەگۆل
لە کاتژمێر 11:00 هێزەکانمان لە دژی یەکێنەکانی دوژمن لە گردی خەرەگۆل لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بە شێوەیەکی توند لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا. لەو چالاکیەدا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.
سەربازەکان لە گردی لێلکان کرانە ئامانج
هێزەکانمان لە کاتژمێر 23:15 خولەک لە دژی سەربازانی تورک لە گردی لێلکانی هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بە توندی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن. لەم چوارچێوەیەدا ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکانیان نەزانرا.
لە خواکورک هێرش کرایە سەر سەنگەرەکانی دوژمن
لە کاتژمێر 23:50 خولەک هێزەکانمان لە گردی شەهید دەروێش لە هەرێمی خواکورک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی دوژمن. لەم چوارچێوەیەدا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.[1]
#07-06-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,001
Escriba su comentario sobre este artículo!