ماوەی ڕابردوودا شانە چەکدارییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# دوای خۆڕێکخستنەوەیان، بە سوود وەرگرتن لە کێشە سیاسییە نەبڕاوەکانی عێراق و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم درووست بووە، جموجوڵەکانیان زیادی کردووە و هاوڵاتیانی کورد و خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانەیان کردوەە بە ئامانجی سەرەکی کردەوە تیرۆریستییەکانیان.
لە دوایین کردەوەی تیرۆریستیدا، بەداخەوە لە شەوی 13 لەسەر 14ی 6ی 2020، گروپێکی تیرۆریستانی داعش هەڵدەکوتنە سەر گوندی (دارا)ی سەر بە شارۆچکەی (#خانەقین#) و 7 هاوڵاتی کورد شەهید دەکەن و 5 کەسی تریش بریندار دەکەن.
ئێمە لە لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەرپرسیاریەتی ئەو کردەوانە دەخەینە ئەستۆی حکومەتی عێراق و هێزەکانی سوپای عێراق بە هۆی کەمتەرخەمییان لە ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانە.
داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە لە پێشینەی خاڵەکانی گفتوگۆکردن و دانوستاندن بێت لەگەڵ حکومەتی عێراق و کار بکرێت بۆ دروستکردنی هەماهەنگی پێویست لە نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاوپەیمانان، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە هەیە.
هەروەها بە پێویستی دەزانین داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکەین، هەرچی زووترە ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن و لەبری سەرقاڵبوون بە پرسە لاوەکییەکان، هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامی دۆخی ناهەمواری ئەو ناوچانە.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمان.
#14-06-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,902
Escriba su comentario sobre este artículo!