بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی هەر چوار خوالێخۆشبووی کارمەندی تەندروستی و کارگوزار و شوفێرەکانی میلاکی وەزارەتی تەندروستی دەکەین لە شاری #سلێمانی# و دەڤەری #گەرمیان# و ڕاپەڕین کە بەداخەوە بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پیرۆزترین ئەرکی مرۆڤایەتی گیانیان لەدەستدا.
پزیشکان و کارمەندان و فەرانبەرانی تەندروستی لە سەنگەری پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتا جیهانیەن کە بەتەواوی تواناکانیانەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی گیانی هاووڵاتیان بپارێزن و بەردەوام لە هەموو کارەساتەکان لە سەنگەری بەرگریبوون سڵیان نەکردۆتەوە.
لێرەوە دوبارە هاوخەمی و پرسەی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبرین، داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و سەبووری بە کەسوکار و دۆستان و هاوپیشەکانمان بدات.
هاوکات داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن بۆ ئەوەی بتوانین لەم پەتایە ڕزگارمان بێت.
انا لله وانا الیه ڕاجعون...
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان
#23-06-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,496
Escriba su comentario sobre este artículo!