کۆمسیۆنی پێشوازیکردنی ئاوارەکانی شەنگال لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە مانگی حوزیراندا 913 خیزان بۆ شەنگال گەڕاونەتەوە.
لەگەڵ هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال، گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانیش زیادیکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال بۆ پێشوازیکردنی ئاوارەکان، 15ی ئایاری 2020 کۆمسیۆنێکی دامەزراند.
کۆمسیۆنەکە لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە مانگی حوزەیراندا ڕاگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا، کۆمسیۆنەکەیان لە دەزگاکانی بەڕێوەبردن و ئاسایشی شەنگال پێک دێت و کاریان پێشوازیکردنی ئاوارەکان و ڕەخساندنی بارودۆخی لەبارە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.
لە ڕاگەیەنراوەکە باسی ئەوەشدەکرێت، بەهۆی دۆخی شەڕەوە لە شەنگال بیناسازی و ئاو و کارەبا لەناوجووە و ئەوانیش هەوڵ دەدەن خزمەتگوزاریەکان لە هەرێمەکە زیاد بکەن.
هەروەها بەهۆی نەبوونی دەرفەتی ئاوارەکان، ئەوان لە ڕێگەی شارەوانیەوە هەوڵی هاوکاریکردنی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە دەدەن، ماڵەکانیان پاکدەکەنەوە و گەڕانەوە ڕۆژانە بەردەوامە.
کۆمسیۆنی پێشوازیکردنی ئاوارەکانی شەنگال لە کۆتاییدا داوای لە ئاوارەکانی کەمپەکان کرد کە بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان و خاوەنداری لە شەنگال بکەن.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,364
Escriba su comentario sobre este artículo!