دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە بەرواری نێوان 29ی حوزەیران تا 3ی تەموز لە 4 شار چالاکیان ئەنجامداوە.
بە پێی ڕاگەیێنراوەکە، 3ی تەموز لە ناوچەی یەنی مەحەلەی شاری ئەنقەرە کۆگایەکی پاشماوەکان بۆ ڕیسایکلینیان سووتێنراوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: 1ی تەموز کارگەیەکی پلاستیک و کۆگایەک لە سەر ڕێگای نێوان بورسا-ئەستەنول سووتێنراوە. کارگەکە کە لەسەر ڕووبەری 6 دۆنم زەوی دروست کراوە، بە تەواوەتی سووتێنراوە و بووە بە خۆڵەمێش.
لە ناوچەی یلدرمی بورساش 3 کۆگای خۆراک لە یەک کاتدا سووتێنران.
2ی تەموز لە ناوچەی گازی ئەمیری ناوچەی ئیزمیر ئاگر لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبیل بەردرا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 6 ئۆتومبیلی تێدا سووتان. 29ی حوزەیرانیش لە ناوچەی ساپانجای ساکاریا کۆگای کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی بانی ماڵان، سووتێنرا.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,978
Escriba su comentario sobre este artículo!