لە ڕاگەیێنراوەکەی پەیەدە دا هاتووە:
ئەو سیاسەتە کلاسیکەی ڕژێمی سوریا و حکومەتە هەرێمیەکان پەیرەوی دەکەن، بووەتە هۆکاری سەرەکی بۆ گرێکوێرەی کێشەکان و قوڵبوونەوەی ئاڵۆزیەکان و دروستبوونی شەڕێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە ناوخۆی سوریا. هاوکات جنێڤ و ئاستاناش، لە جیاتی ئەوەی ئەم ئاڵۆزیە چارەسەر بکەن، قوڵتری دەکەنەوە.
تورکیا لە ناوچەکە ڕۆڵێکی وێنکارانەی بینی، هەڕەشە لە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دەکات، هێرشەکانی لە سوریا و لیبیا و عێراق پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ئەمەش مەترسیە بۆ سەر گشت گەلانی ناوچەکە. چونکە دەوڵەتی تورکیا هەوڵی داگیرکردن و باڵادەستبوون دەدات لە ڕووی سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە.
تورکیا بە ئاشکرا تاوانی دژی مڕۆڤایەتی ئەنجام دەدات و ئەم تاوانانەش ڕۆژ بە ڕۆژ کەڵەکە دەبن؛ وەکو بڕینی ئاو لەسەر سوریا و عێراق کە بەمەش هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان کەس دەکات، شەڕی قڕکردن لە دژی گەلانی ناوچەکە دەکات، هەروەها هاوشێوەی #داعش# ئایدۆلۆجیەکی ئایینی توندڕەو دەسەپێنێت. بڕیارەکەی حکومەتی تورکیا لەبارەی موزەخانەی ئایاسوفیا بەرچاوترین نمونەیە کە دەبێت گەلانی ناوچەکە لە دژی ئەم مەترسیە بوەستنەوە.
یەکێتی گەلان تاکە ڕێگەی چەسپاندنی ژیانێکی هاوبەش و تاکە هەڵوێستە لە دژی هەموو پلانگێریەکانی دژی گەلان و دواڕۆژیان، هاوکات پرۆژەی نەتەوەی دیمۆکراتیک گونجاوترین پڕۆژەی گەرەنتیکردنی یەکێتی و ناسنامە و تێکۆشانی هاوبەشە.
یەکێتی کورد گونجاوترین قۆناغە. پەیەدە هەموو هێزی خۆی بۆ هەوڵی سەرخستنی یەکڕیزی نشتیمانی و دیالۆگی ناوخۆیی کورد بەکار دێنێت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,147
Escriba su comentario sobre este artículo!