ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕاگەیەنراوی بڵاوکردەوە و ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان لەنێوان گوندەکانی ئوسیان و ئاقیرێی ناوچەی قلەبانی شڕنەخ، چاودریی تیمە تایبەتەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان کرد کە لە هەرێمەکە دەستیان بە جموجووڵ کردبوو. یەکینەکانی دوژمن 14ی تەموز کاتژمێر 23:00 لە گردی شەهید قارەمان لە لایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە نزیکەوە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمندرا و لە ئەنجامدا 2 سەنگەر و چادرێک لەناوبران، بە پێی زانیاری هەڤالانمان 5 سەربازی تیمی تایبەت کوژراون. هێزەکانمان هەروەها لە وێستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی هەمان گردیاندا و لە ئەنجامدا وێستگەکە لەکار کەوت. چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی هاوڕێکانمان ئەنجامدراوە کە لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لەدژی دوژمن بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک زاپ و خواکورکیان بۆردومان کرد
هەپەگە لەبارەی هێرشی ئاسمانیەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
16ی تەموز کاتژمێر 14:30 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپ و کوێستانەکانی ڕۆتێی ناوچەی گۆشینی هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانمان نەبوو.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,602
Escriba su comentario sobre este artículo!