لە ڕاگەیەندراوەکەی مەجلیسی #پژاک#دا هاتووە، دوای شرۆڤەیەک لەسەر دۆخی هەنووکەیی ئێران و قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانی ئەو وڵاتە، کە لە ئەنجامی سیاسەتەکانی دەسەڵات ڕووبەڕووی گەل دەبێتەوە و هێرش و سەرکوتکارییەکان دژبە گەلان و هەروەها هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دژبە کورد، پێویستە لە بیر نەکەین کە هێرش بۆسەر بزوتنەوەی ئاپۆیی، لە بنەمادا هێرش بۆسەر نمونەی ژیان هاوبەشی گەلان لە ناوچەکەیە.
پژاک ئەوەی خستەڕوو، زەمینەی هەر چەشنە پیلانی هاوبەش لە نێوان هەموو هێزەکانی ناوچەکە هەیە، هەروەها ئەگەری پیلانێک لە ناوخۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوور نییە، پێویستە هەنگاوەکان هۆشیارانە بن، ئێران پێیخۆشە پێکدادانەکان بهێنێتە سنوورەکانی ڕۆژئاوای خۆی و بە سوودوەرگرتن لە جیاوازییە کەلتورییەکان بە تایبەت لە نێوان کورد و ئازەرییەکان، نابێت ڕێگە بە دەسەڵاتی ئێران بدرێت کۆمەڵگا دابەشی چەند جەمسەر بکات و بەرەو شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی بیبات.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی پژاک هاتووە: لەگەڵ پیرۆزبایی هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، پشتیوانی لێی و پاراستنی بە ئەرکی خۆمان دەزانین، وەکچۆن ئەم شۆڕشە هیوای گەلەکەمان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیندوو کردەوە، هیوایەکی فراوانمان بە بەدەستهێنانی ئازادیی تەواوەتی هەیە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,524
Escriba su comentario sobre este artículo!