دە قی پەیامەکە:
سوپاس بۆ خودای گەورە توانیم ئەم ڤایرۆسە تێپەرێنم، سوپاسی هاندەرانی وەرزشی کوردستان و عێراق، میدیاکاران، بەشێک لە هونەرمەندان، دۆست و خزمان و بەرپرسانی وەرزشی و سیاسی و هەموو خوشک و برایانم و بە تایبەت هاندەرانی وەرزشی یانەی #هەولێر# دەکەم کە زۆر مرۆڤانە و خەمخۆرانە لە خەمی من دابوون، دلنیابن تا دەمرم ئەم هەڵوێستەتان لەبەرچاو بگرم و چاکەتان لەیاد نەکەم، چونکە لەوپەڕی دونیا و لە دوورە وڵاتی و غەریبییەوە لەیادتان نەکردم و نەتانهێشت هەست بە غەریبی بکەم.سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەوانەیە لەنزیکەوە یەکتر نەناسین بەڵام دوعای زوو چاکبوونەوە و شیفایان بۆم کردووە.سوپاس بۆ خوای گەورە کە ئێوە لە ژیانمن سوپاس بۆ خوای گەورە کە لەناو دڵی ئێوەدام، داواکارم لە خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت و خۆشبەخت و بەختەوەر بن، دووربن لە هەموو بەڵا و نەخۆشی و ناخۆشیەک.
سەڵاحەدین سیامەند، یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق17/08/2020
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,597
Escriba su comentario sobre este artículo!