ڕاگەیەنراوی یەپەسە بەم شێوەیەیە:
ئەندامی یەکینەکانمان 13ی تەموز کاتژمێر 22:30 لە گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری شڕنەخ لە تەنیشت وێستگەی کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆمبێڵ لە تەنیشت ناوچەی پیشەسازی لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی پۆلیسی تیمی تایبەتی داگیرکەر بە تەقەمەنی کە پێشتر جێگیرکرابوو چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 9 پۆلیسی تیمی تایبەتی داگیرکەر لەناو ئۆتۆمبێڵەکەدا بوون. ژمارەی کوژراوەکان دیار نییە. پۆلیسە داگیرکەرە بریندارەکان بە ئامبۆلانس بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی شڕنەخ ڕەوانەکران. ئەندامانی ئێمە بە سەلامەتی و بێزیان لە هەرێمەکە دوور کەوتنەوە.
چالاکی بۆ پشتگیری بەرخۆدانی حەفتانین بوو
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕزگار گەڤەری یەپەسە – ژن ڕاشیگەیاند، چالاکیەکەمان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان ئەسمەر دەڤریم زەردەشت و نووجان شەردۆز ئەنجامدراوە کە لە هەنگاوئ جەنگی حەفتانیندا لە شەشدارا تا گولەی کۆتایی خۆیان شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا و شەهید بوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە، بۆ بەرخۆدانی ژنان کە لە حەفتانین لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی فیدایی لەشیان دەکەنە قەڵغان و خاکی کوردستان لەدژی داگیرکەری دەپارێزن، چالاکیەکانمان لە کوردستان و تورکیا دەبنە وڵامدەرەوە. ئێمە دروشمی 'هەموو جێگایەک حەفتانینە' لە کۆڵان، گەڕەک و گۆڕەپانەکان جێبەجێ دەکەین.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,130
Escriba su comentario sobre este artículo!