یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید محمد سەڤاگات (بەدران) لە ڕاگەیێنراوێکیدا ئاشکرای کرد، یەکینەکانیان لە 22ی تەمموز لە ناوچەی مەنەمەنی شاری ئیزمیر، لە گەڕەکی ئاسرلک بە بۆمبی دەستی لە دژی دوو ئۆتومبیلی فاشیستان چالاکیەکیان ئەنجامداوە و هەردوو ئۆتۆمبیلەکانیان سووتاندووە.
یەکینەکانی تۆڵە هاوکات ڕایانگەیاند، لە مەنەمەن هەمان ڕۆژ لە دوو ناوەندی ترافۆی سەر بە ناوەندی دابەشکردنی کارەبا بە تاکتیکی سابوتاژ چالاکیان ئەنجامداوە و هەر دوو ناوەندەکەیان لە ناو بردووە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاوکات باس لەوەش کرا کە، یەکینەکانیان ئەم چالاکیەیان بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهید ڕوستەم جودی ئەنجام داوە کە لە جەنگی حەفتانیندا تا دوا فیشەکی شەڕی کرد و دواتر بۆ ئەوەی لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بە دیل نەگیرێت، لە سەر ڕێچکەی شەهید بێریتان، خۆی لە شاخ هەڵدایە خوارەوە و شەهید بوو.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,630
Escriba su comentario sobre este artículo!