گەریلاکانی #هەپەگە# لە یەکەیەکی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیاندا کە بە نیاز بوون، لە ناوچەی شەشدارای سەر بە هەرێمی حەفتانین جێگیر ببن.
بە پێی زانیاریەکان ئەو چالاکیە کوژراو و برینداری سوپای تورکی لێکەوتووەتەوە.
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ لە کاتژمێر 12:00-1300 لە دەوروبەری ناوچەی شەشدارای سەر بە هەرێمی حەفتانین هێزێکی سەربازی جێگیر کرد.
دوای هەستپێکردنی ئەو جموجوڵە سەربازییە، هێزی گەریلا لەو یەکە سەربازیەی سوپای تورکیدا و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.
بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەر دەستمان، چەندین سەربازی سوپای تورک کوژراون و بریندار بوون. هاوکات باس لەوەش دەکرێت شەڕ و پێکدادانەکە تا ئێستاش بەردەوامە.
لە ئێستادا سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گردی کۆردینە بە هاوەن و تۆپ، تۆپباران دەکات.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,606
Escriba su comentario sobre este artículo!