دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:
رۆژی سێشەممە 28ی7ی 2020، سەرۆک بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە، بۆ کۆچی دوایی شەوبۆ خان تاهیربەگی بابان، سەرەخۆشی لە شێخ مەحموود حەفیدزادە کرد.
سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بە بەڕێز شێخ مەحموود حەفیدزادە و تەواوی خانەوادەی خوالێخۆشبوو ڕاگەیاند و هیوای خواست دواکۆستی خانەوادەی بەڕێزیان بێت.
بەڕێز شێخ مەحموود حەفیدزادە بەناوی خۆی و خانەوادەی کۆچکردووەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,985
Escriba su comentario sobre este artículo!