لە بەیاننامەیەکدا پزیشکانی پسپۆڕی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێن:
لەلایەن گروپێکی گێرەشێوێن و ئاراستەکراو هێرشێکی ناڕەوا دەکرێتە سەر پزیشکان و هەڕەشەی هەڵکوتانە سەر نۆڕینگە پزیشکییەکان دەکەن.
پزیشکەکان لە بەیاننامەکەدا نووسیویانە سەرباری نەبوونی مووچە و کەلوپەلی خۆپارێزی و دابیننەکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان، بەڵام بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی هاونیشتمانییان لەم دۆخەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوان بەردەوامبوون لە خزمەتکردن و هیچ کاتێک مانگرتنیان ڕانەگەیاندووە.
پزیشکە پسپۆڕەکان لە بەیاننامەکەدا کە ئاڕاستەی ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە لە چەند خاڵێکدا دەڵێن:
1- بایکۆتی سەرجەم عیادە و کلینیکە میللییەکان دەکەن جگە لە سەنتەری کۆرۆنا نەخۆشخانە ئەهلییەکان.
2- ماوەی 72 کاژێر دەدەنە لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەدواداچوون و ڕێکاری تایبەت لە دژی ئەوانەی لەپشت هاندانی خەڵکن دژی پزیشکەکان کاربکەن، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەیان نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆناش بایکۆت دەکەن.
3- گیانی هاووڵاتییان لە ئەستۆی ئەو کەس و لایەنانەدایە کە بوونەتە هۆکاری دروستکردنی ئەم دۆخە.
4- داوادەکەن بەرپرسانی حزبی و ئیداری بێنە سەر هێڵ و هەوڵبدەن بۆ پاراستنی گیان و ماڵی پزیشکان و هاووڵاتییان، ڕێگریبکەن لەکاری ئاژاوەگێڕی.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,948
Escriba su comentario sobre este artículo!