نازناو: زیلان سیدەم
ناوی تەواو: ڕۆژبین ڤارلی
شوێنی لەدایک بوون: #ئامەد#
ناوی دایک و باوک: زەینەب – ڤەیسی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: #23-07-2020# – حەفتانین
هەپەگە لەبارەی هەڤاڵ زیلان: هاوڕێمان زیلان لە ساڵی 1992 لە ئامەد لە ناو بەها کوردستانی و وڵاتپارێزیەکاندا لەدایک بوو و گەورە بوو. لە تەمەنی لاوێتیدا لە دژی سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوە-ی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە لە دژی گەلی کورد پەیرەوی دەکات، بێدەنگ نەما و لە ساڵی 2008دا بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشاندا کرد. ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی زاگرۆس لە بەرەی خۆڕاگریدا مایەوە و لە گەڵ هەر دوو فەرماندە ئەفسانەییەکانی زاگرۆس ڕەشید و ڕۆژبین بەشداری لە چەندین چالاکیدا کرد. بە وابەستەبوون بە شەهیدانەوە و بە بنەماگرتنی پیرۆزی و شکۆمەندیەکانیان، هەمیشە پێشەنگ بوو و ئەرکەکانی لە ڕووی پێشەنگایەتیەوە بە شێوەیەکی هێژا جێبەجێ کرد. لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دوژمن لە حەفتانین، ئیرادەی بەهێزی زاگرۆسی پیشاندا و پێشەنگایەتی بۆ خۆڕاگریەکی گەورە کرد و گورزی بەهێزی لە داگیرکەراندا. هاوڕێ زیلان کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی هەنگاوی شۆڕگێری جەنگی حەفتانین بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و هەڵوێستێکی فیداییانە، بوو بە مەشخەلی ڕێگای سەرکەوتنمان.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,945
Escriba su comentario sobre este artículo!