ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی کە لە ڕێگەی ئاسمانەوە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدرا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەوەش بۆ یادی ‘دۆغا زیلان’ یەکەمین شەهیدی یەکینەکانی بەرگری ئاسمانی و پشتیوانی لە بەرخۆدانی هەفتانین ئەنجامدرا.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە: ڕۆژی 20ی ئەم مانگە کەتژمێر 08:30 خولەکی بەیانی، یەکینەکانی بەرگری ئاسمانیی شەهید دەلال #ئامەد#، لەدژی بارەگای سەربازیی سوپای داگیرکەری تورک لە کۆمەڵگەی سیرێ سەربە شێلادیزێی پارێزگای #دهۆک#، چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا کە بە ئامێرێکی ئاسمانی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدرا، ئامانجەکەی سەرکەوتووانە پێکا، لەم چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورک سزادران، بەڵام ژمارەکەیان ڕوون نەبووەتەوە.
هەروەها هاتووە: ئەم چالاکییە سەرکەوتووە کە لەلایەن یەکینەکانی بەرگری ئاسمانیمان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، بۆ یادی یەکەمین شەهیدی یەکینەکانی ئاسمانیمان، شەهید دۆغا زیلان و سڵاو کردن لە بەرخۆدانی گەریلا لە هەفتانین ئەنجامدرا.
ئەمەش هاتووە: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەر تورک، ڕۆژی 23ی ئەم مانگە کاتژمێر 09:20 خولەکی بەیانی و 10:00ی پێشنیوەڕۆ، چوار جار شاخی ڕۆست-یان لە ناوچەی گۆشین-ی خاکوورک بۆردوومان کرد.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 07:30 خولەک و 07:45 خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، بۆردومانی مەیدانەکانی کارکەر و ساجا-یان لە هەرێمی زاپ کرد، بەهۆی بۆمبارانەکەوە ئاگر لە مەیدانی کارکەر کەوتەوە و زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,496
Escriba su comentario sobre este artículo!