لە نووسراوێکی فەرمیی #وەزارەتی بازرگانی#ی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە مانگانە 8 هەزار بۆ 10 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرا، بەڵام بەهۆی هاتنی کۆرۆنا و کەرنتینە ژمارەکە لە مانگی 3 و مانگی 4 دابەزیوە بۆ 2 هەزار بۆ 3 هەزار ئۆتۆمبێل، دواتر بەرز بووەتەوە بۆ 5 بۆ 6 هەزار ئۆتۆمبێل.
بەپێی هەمان ئامار لە 7 مانگی ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراە، بۆیە بەراود بە ساڵی پار، ئەمساڵ 60 هەزار ئۆتۆمبێل کەمی کردووە.
بەپێی داتاکان لە ساڵانی 2017 و 2018 و 2019دا زیاتر لە 358 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراوە. زیاتر لە 80%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەش دوای تابلۆکردن هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کراون.
لەمبارەوە نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو 40 هەزار ئۆتۆمبێلەی ئەمساڵ هاوردە کراوە، زۆربەی بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق چووە و بەشێکیشی لە بازاڕەکانی کوردستان ساغ بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، قەیرانی دارایی، بڕیاری #وەزارەتی ناوخۆ# بۆ ڕێگری لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوکەوتووی ئەمریکی، کاریگەریی زۆریان لەسەر بازرگانیی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل هەبووە.
زیاتر لە 300 کۆمپانیای کەرتی تایبەت کاری هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەو ماوەیەدا زیانی زۆریان بەرکەوتووە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,523
Escriba su comentario sobre este artículo!